جيهان
شاندێکی حەماس بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی ئاگربەست سەردانی قاھیرە دەکات
- بزووتنەوەی حەماس: "سوورین لەسەر ئەوەی بگەین بە ڕێککەوتنێک کە ببیتە مایەی وەساتدنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە و کشانەوەی ھێزەکانی داگیرکەر، ھەروەھا گەڕانەوەی ئاوارەکان، گەیاندندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە".
ئیسرائیل ھێرش دەکاتە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنگرانی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین
نوێنەری ھەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەلعاد ئەردان: "نەتەوە یەکگرتووەکان بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ئاشتیدا، ھەروەھا ھەرکەسێک پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی بکات، ئەويش دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئاشتیدا".
تورکیا پشتیوانی پتەوی بۆ داواکاری فەڵەستین بۆ ئەندامێتی تەواوی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات کردەوە
ئەحمەد یڵدز: "تورکیا پێی وایە پێویستە بەکارهێنانی دەسەڵاتی ڤیتۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نەبێتە ڕێگر لە بەردەم خواستە ڕەواکانی گەلی فەڵەستیندا. نابێت ئەم دۆخە ببێتە ڕێگر لە بەردەم دەستەبەرکردنی دەستبەجێی ئاگربەستدا".
یونیسێف: "ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بکاتە سەر ڕەفەح ئەوە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە"
گوتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) جەمیس ئیلدەر: "لە ماوەی ٢٠ ساڵی کارکردنی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ھەرگیز وێرانکارییەکی لەم شێوەیەم لە شارەکانی خان یونس و غەزە نەبینیوە".
فیدان: "وەک تورکیا بڕیارماندا بچینە ئەو دۆسیەیەی ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای دژی ئیسرائیل تۆماری کردووە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "وەک تورکیا بڕیارماندا بچینە ئەو دۆسیەی سکاڵایەی ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای لە دژی ئیسرائیل (لەبارەی کۆمەڵکوژی) تۆماری کرد".