ئەنقەرە
لە درێژەی گرنگیدان بە کردنەوەی بەشی کوردی لە ئاژانسی ئانادۆڵو زۆرێک لە شاعیران و نوسەران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە، لەو بارەیەوەجان دۆست کە یەکێکە لە شاعیرو نوسەرە ناسراوەکانی کوردی تورکیا، کردنەوەی بەشی سۆرانی و کرمانجی لە ئاژانسی ئانادۆڵو بە ھەنگاوێکی ئەرێنی وەسف دەکات. دۆست لە درێژەی لێدوێنێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ و باسی لەوە کرد کە تەنیا گرنگ ئەوە نیە کە تۆ بێیت و بە زمانی کوردی ھەواڵ بڵاو بکەیتەوە، گرنگە ھەواڵی راست بە زمانی کوردی پە خش بکەیت .ئەو شاعیرە نەیشاردەوە کە کردنەوەی بەشی کوردی لە ئاژانسەکەدا ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنیە.