Heman Hussein Yaseen
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، جان ئەیسلبۆرن گەیشتە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، جان ئەیسلبۆرن لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان.
دوای گەیشتنی بۆ هەولێر، وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، جان ئەیسلبۆرن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.
دوێنێ سێشەممە جان ئەیسلبۆرن بەسەردانێک گەیشتە عێراق و لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە.