Ebru Şengül Cevrioğlu
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٠٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٥١ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٩ دۆلار و ٤٧ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٤٥ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٩ دۆلار و ٠٧ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٧ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌مریكا و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
بڕیاری گرووپی ئۆپیك پڵه‌س كه له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه پێك دێت به‌وه‌ی کە له مانگی ئاداریشدا، به‌شێوه‌ی قۆناغبه‌ند ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رۆژانه بۆ ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل به‌رز بكه‌نه‌وه، یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٢٣ سەنت بۆ ٨٩ دۆلار و ٣٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٠٣ سەنت بۆ ٨٨ دۆلار و ٩٥ سەنت بمێنێتەوە.