Firdevs Yüksel
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2022
ئیستانبوڵ- AA
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٩١ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەیان پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٩١ دۆلار و ٦٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٩١ دۆلار و ١١ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٤٤ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٣٣ هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٩١ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
ئەو زریانەی لە دوێنێوە ئەمریکای گرتووەتەوە، نیگەرانی لەسەر ئاستی خستنەبازاڕی نەوت دروست کردوە و ئەمەش بووەتە هۆی هەڵکشانی نرخەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی کە خزمەتگوزاری کەشناسی ئەمریکا هۆشداری لەوەدا کە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی رابردوودا زریانەکە بگۆڕێت بۆ بەفر و سەرمایەکی لە راددە بەدەر.
بەهەمان شێوە ناجێگیری رەوشی جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی ئەورووپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەواڵە نەرێنییەکان لە بارەی خستنەبازاڕی نەوت نیگەرانییەکانی زیاتر کردوە، هەروەها بەجێگیری هێشتنەوەی زیادکردنی بەرهەمی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +)، هۆکاری دیکەن بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت.