Zana Natık Kerem
28 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، گەیشتە ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلار کە ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەڕێژەی لەسەدا ١٢٤ زیادی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ١٨٠ ملیۆن و ٣٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٥٣ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ دووشەممە بەڕێژەی لەسەدا ١٢٤ زیادی کردووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٠٤ ملیۆن و ٢١٦ ھەزار و ٢٥٠ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاری کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٦ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.