Zana Natık Kerem
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ھەولێر – AA
کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێ کرد کە لە میانیدا پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ تاوتوێ دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەست پێ کردووە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی تاوتوێ دەکرێت.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی رایگەیاندبوو کە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ تەواوکراوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە رەشنووسی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بەمەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.