Murat Aslan
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەم ھەفتەیە، بەھای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە دابەرزین دەستی پێ کرد، بەھای یەک دۆلار بەرامبەربە ٨،٩٣ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ھەینیی، بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی رووی لە بەرزبوونەوە بوو، ھەمان رۆژ نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا سەدا ١،٠٣ بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٨،٩٧ لیرە تەواو کرد.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد لە کاتژمێر ١٠:٢٥ەوە بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی سەدا ٠،٤ لە خوارەوە بوو و یەک دۆلار بەرامبەربە ٨،٩٣٢٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
لە ھەمان کاتدا بەھای یورۆ بەڕێژەی سەدا ٠،٣٦ دابەزینی بەخۆوە بینی و یەک یورۆ بەرامبەر ١٠،٣٣٥٠ لیرە بوو، پاوەندیش سەدا ٠،٢٠ بەھاکەی دابەزی و بە ١٢،١٩٢٠ لیرە فرۆشرا.