Sibel Morrow
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٨٣ دۆلار و ٥١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٨٠ دۆلار و ٦٩ سەنت فرۆشرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٨٣ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٨٢ دۆلار و ٣٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٢ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژهی له‌سه‌دا ١،٢٢ بەرزبووەتەوە و به ٨٣ دۆلار و ٥١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٨٠ دۆلار و ٦٩ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بۆ ٨٤ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٨٣ دۆلار و ١٢ سه‌نت بۆ ٨٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.