Ebru Şengül Cevrioğlu
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٨٨ دۆلار و ٣٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٧ دۆلار و ١٨ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٠ەوە، بە ٨٦ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٥ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشرا.
فرۆشتنەکانی قازانج کە پێش بڕیاری رێژەی قازانجی بانکی ناوەندیی ئەمریکا جێبەجێ بوو کە بڕیارە رۆژی چوارشەممەدا رابگەیەندرێت، کاریگەر بوو لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی خستنە بازاڕ بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان لە خۆرهەڵاتی ئەورووپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دابەزینی نرخەی نەوت سنووردار کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، ئەوا سزا بەسەر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین-دا دەسەپێنن.
پسپۆڕان پێشبینی ئەوە دەکەن کە بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا نرخەکان سەرلەنوێ بەرز ببنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر ٨٧٢ ھەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاراستەیەبوو کە یەدەگەکان نزیکەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل کەم بکات.
هاوکات دابەزینی یەدەگەکانی نەوت زیاد لە چاوەڕوانیەکان، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٧ دۆلار و شەش سەنت بۆ ٨٧ دۆلار و ١٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٦ دۆلار و ٨٥ سەنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٧١ سەنت بمێنێتەوە.