Dilara Zengin Okay
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن- AA
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ یەکەم جار گەیشتە ٩٠ دۆلار.
لەپاڵ بەردەوامی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا، زیادبوونی نیگەرانییەکان لە کێشەی نێوان رووسیا-ئۆکراینا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
نرخی خاوی برێنت بە رێژەی لەسەدا دوو زیادی کرد و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا بۆ یەکەم جار گەیشتە ٩٠ دۆلار.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە رێژەی لەسەدا دوو زیادی کرد و گەیشتە ٨٧ دۆلار و ٤٥ سەنت.
جێی ئاماژەیە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، هۆکارێکی سەرەکین بۆ زیادبوونی نرخی نەوت، پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینادا، ئەگەر هەیە سزا بخاتە سەر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین.