Firdevs Yüksel
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بۆ ٩١ دۆلار و ٤٨ سەنت بەرزبوویەوە و رۆژەکەی بە ٨٩ دۆلار و ٢٦ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٥ــەوە، بە بەراوورد لەگەڵ نرخی داخستنی دوێنێ بەڕێژەی ٠،٢٧ زیادی کرد و بە ٨٩ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٨ دۆلار و ٤٣ سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی گرژییە جیوسیاسییەکان لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها مەترسییەکانی کەمبوونەوەی خستنەڕوو لە بازاڕەکان بەھۆی بووژانەوەی داواکاری لەدوای پەتای کۆرۆناوە ھۆکارێکی گرنگ بوو لە بەرزبوونەوەی نرخەکان.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٧٣ سەنت بۆ ٩٠ دۆلار و ١٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٢٩ سەنت بۆ ٨٨ دۆلار و ٨٥ سەنت بمێنێتەوە.