Cankut Taşdan
17 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، چوار کەشتی دیکە کە دانەوێڵەیان بارکردووە، ئۆکراینایان جێهێشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو درێژەی هەیە.
لە چوارچێوەیەشدا چوار کەشتی دیکە کە رۆنی گوڵەبەرۆژە و گەنمەشامیان بارکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەرەکانی ئۆدیسا و چۆرنۆمۆرسک باشووری ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون.