Enes Canlı
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
ته‌رابلوس - AA
سەرکردەی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر رایگەیاند كه تا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشكه‌شی كردوون راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی گرووپی چه‌كداری سوپای نیشتمانیی لیبیا، ئه‌حمه‌د میسماری كه حه‌فته‌ر سەرکردایەتی ده‌كات له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی راگه‌یه‌ندراوێكی خوێنده‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه گوته‌بێژه‌كه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ر به ناوی هۆزه‌كانه‌وه خوێندیه‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، تا به‌جێگه‌یاندنی مه‌رجی ئه‌و هۆزانه راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت درێژه‌ی ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌رجی ئه‌وه دانراوه كه داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی له لیبیا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت له هه‌ژماری بانكێكی وڵاتی سێیەم كۆبكرێته‌وه و له‌وێوه دابه‌ش بكرێت، هه‌روه‌ها داواكراوه سیستمێك دابنرێت بۆ دابه‌شكردنی داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و بانكی ناوه‌ندیی لیبیاش بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه.
سه‌باره‌ت به باركردنی نه‌وتی خاو له كۆگایه‌كی نه‌وت له به‌نده‌ری سیدرا كه دوێنێ ئه‌نجامدرا، میسماری باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه دۆخێكی ئیستسنائی بووه و به‌هۆی باری ئه‌منیی به‌نده‌ره‌كه كراوه.
ده‌زگای نه‌وتی نیشتمانیی لیبیا (NOC) كه به‌رپرسه له ده‌رهێنان، كار پێ كردن، دابه‌شكردن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لیبیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه دوێنێ له به‌نده‌ری سیدرا كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگر، نەوتی باركردووه و له دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای نه‌وتی نیشتمانیی لیبیا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆرێك له وڵاتانی جیهانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكاوه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێكرا.
- زیانه ئابوورییه‌كان شه‌ش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه
به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌چن بۆ حكوومه‌تی لیبیا، گرووپه‌كانی لایه‌نگری حه‌فته‌ر له كانوونی دووه‌مدا دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵاتیان داخست، ئەوەیش به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی تا خاڵی وه‌ستان بردووه.
لیبیا كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتە لە کیشوەری ئه‌فریقا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا توانیوێتی رۆژانه یەک ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت، به‌هۆی راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی لایه‌نگری حه‌فته‌ر كه شه‌ش مانگه زیاتره به‌رده‌وامه، به‌رهه‌می رۆژانه دابه‌زیوه بۆ خوار ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل و كه‌می سووته‌مه‌نی له وڵات‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن حه‌فته‌ر كه به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی لیبیا شكست له‌دوای شكستی به‌ركه‌وتووه و به‌دوای رێگای ده‌رچووندا ده‌گه‌ڕێت بۆ دانوستانی سیاسیی، به‌هۆی راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاری ده‌هێنێت رووبه‌ڕووی فشاری نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌ته‌وه.
ده‌زگای نه‌وتی نیشتمانیی لیبیا، هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه تا دێت درێژده‌بێته‌وه زیانی به‌ژێرخان گه‌یاندووه و به‌رهه‌مهێنان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ نیوه دادابهزێنێت و توانای بیره نه‌وتییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێكده‌دات.