Betül Yürük
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ جاری پێنجه‌م ماوه‌ی ئه‌ركی میكانیزمی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ سووریا نوێكرده‌وه كه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به‌و شێوه‌یه هاوكارییه مرۆییه‌كانی پێده‌گات.
له كاتێكدا ١٣ وڵات پشتیوانیان له پرۆژه بڕیاره‌كه كرد كه له لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكاوه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، هه‌ریه‌ك له رووسیا، چین و كۆماری دۆمێنیكا ده‌نگیان پێ نه‌دا.
بە پێیە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وازی له ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنار هێنا و، ژماره‌ی ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانیان لێوه ده‌نێردرا بۆ سووریا دابه‌زی بۆ یه‌ك دانه.
به پێی بڕیاره‌كه ده‌روازه‌ی سنووری بابولسه‌لامه داده‌خرێت به‌ڕووی هاوكارییه مرۆییه‌كاندا كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری ئونجوپپنار له توركیا و، ده‌روازه‌ی سنووری بابولهه‌وا بۆ یه‌ك ساڵی دیكه ده‌كرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر جیلڤه‌گۆزو و سه‌رله‌نوێ هاوكاریه مرۆییه‌كان له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ سووریا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری بابولسهلامهوه هاوكاری ده‌گه‌یانده ٣٠٠ هه‌زار لێقه‌وماوی سووری كه له باكووری حه‌له‌ب ده‌ربه‌ده‌ربوون و، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی بابولهه‌واوه كه دووباره كراوه‌ته‌وه هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له ئیدلب.
له كاتێكدا پێشتر له رێگه‌ی چوار ده‌روازه سنوورییه‌وه هاوكاری مرۆیی دهگهیهندرایه سووریا، رووسیا ساڵی رابردوو ده‌روازه‌ی سنووری ئهلرهمسهی نێوان سووریا و ئوردن و ئهلههروبیهی نێوان سووریا و عێراقی به‌ڕووی هاوكاریه مرۆییه‌كاندا داخست.