Firdevs Yüksel
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٥ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ھەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ١٠٦ دۆلار و ٢٤ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٤ دۆلار و ٣٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٤-ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٨٠ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بە ١٠٥ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ١٠٠ دۆلار و سێ سەنت فرۆشرا.
٣١ وڵاتی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بەشداریان لە بڕیاری ئەمریکا کرد بۆ فرۆشتنی یەدەگی ستراتیجیی نەوت، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە وردەکاری بڕ و کاتی بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بڵاوبکرێتەوە.
هاوکات رێککەوتنی حکوومەتی یەمەن و چەکدارانی حووسیی لەسەر ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ نیگەرانییەکانی خستنەڕووی لە بازاڕەکان کەم کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری شانگەهای چین کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتە کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، ئەوەیش گوشار دروست دەکات بۆ دابەزینی نرخەکەی.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٥ دۆلار و ٧٩ سەنت بۆ ١٠٧ دۆلار و ٥٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٤ دۆلار و پێنج سەنت بۆ ١٠٢ دۆلار و ٣١ سەنت بمێنێتەوە.