Selen Temizer
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
بڕۆكسل – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاری بوچا و شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆكراینا سەرکۆنە کرد.
نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە رایگهیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌توندترین شێوه سەرکۆنەی دڕندایه‌تی هێزه‌كانی رووسیا ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی داگیری كردبوون و له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا ئازاد كراون.
به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه جگه له کوژران و زیانبه‌ركه‌وتن به ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، دیمه‌نه راچڵهكێنهرهكانی په‌یوه‌ندیدار به وێرانكردنی ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كان رووی راسته‌قینه‌ی جه‌نگی بێبهزهیییانهی رووسیای به‌رامبه‌ر گه‌لی ئۆكراینا ده‌رخستووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بوچا و شارۆچكه‌كانی دیكه له لیستی كاره دڕندانهیییهكان له‌سه‌ر خاكی ئه‌ورووپا ده‌نووسرێنه‌وه".
نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رووسیا به‌رپرسیاره له‌و دڕندایه‌تییه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش پشتگیری له‌و پرۆسانه ده‌كات كه بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و دڕندایه‌تییه به‌ڕێوه ده‌چن و نووسیوویه‌تی "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه به‌سه‌ر رووسیادا".
شاری بوچا كه له شاری كیێڤی پایته‌ختی ئۆکرانیاوه نزیكه له یەکی نیسان له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرایناوه له ده‌ست هێزه‌كانی رووسیا رزگار كرا و سوپای ئۆكراینا له میانی رزگاركردنی شاره‌كه‌دا رووبه‌ڕووی باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كان بووه و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌یش پڕ بوون له ته‌رم.
له ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كانی نزیك كیێڤ ته‌رمی ٤١٠ مه‌ده‌نی دۆزرانه‌وه.