17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٠ دۆلار و ٤٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٣٢ دۆلار و ٩٨ سه‌نت و به ٢٩ دۆلار و ٣٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. كاتژمێر ٠٩:٠٨ ئه‌مڕۆش به به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا ٣،٦١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٣٠ دۆلار و ٤٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاتانه‌دا یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٢٩ دۆلار و ٧٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ركابه‌رێتی به‌رهه‌مهێنانی زیاتری نه‌وت له‌نێوان رووسیا و سعوودیه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت، به جۆرێك دوێنێ نرخی خاوی برێنت بۆ خوار ٣٠ دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش بووه نزمترین نرخ له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا.