16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ئەنقەرە-AA
نرخی نەوت لە دابەزیندایە.
رۆژی هەینی بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٣٥ دۆلار و ٨٦ سەنت چووە بازاڕەکانی جیهانەوە و رۆژەکەشی بە ٣٤ دۆلار و ٣٥ سەنت تەواوکرد.
بەیانی ئەمڕۆ کە لە زۆربەی جیهاندا سەرەتای هەفتەیە، بەڕێژەی سەدا ٦،٩٢ نرخی خاوی برێنت دابەزی و گەیشتە ٣١ دۆلار و ٩٧ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەهەمان شێوە نرخی بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بووە ٣٠ دۆلار و ٧٤ سەنت.
وێڕای داشکاندنەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان سعوودیە و رووسیا بوونەتە هۆی بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای خزمەتگوزاری کەرتی نەوت، بەیکەر هیوس سەکۆیەکی نوێ بۆ سەکۆکانی هەڵکەندنی بیری نەوت لە ٧- ١٣ی ئاداردا لە ئەمریکا زیاد کراوە و ژمارەی سەکۆکان گەیشتووەتە ٦٨٣.