Övünç Kutlu
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٤٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٣٤ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٧٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ١،٠٥ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٥٩ سه‌نت فرۆشرا.
كاریگه‌ری مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه له‌وه‌ی نرخی نه‌وت داببه‌زێت.
هه‌روه‌ها گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین كه گه‌شه‌كردووترین ئابووری جیهانیان هه‌یه و زۆرترین نه‌وت به‌كارده‌هێنن كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وڵاتان تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی رۆژانه ده‌كه‌ن له نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٣٧ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ١٧ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٠٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.