Rewa Mahmood Hasan
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
دوای ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە بەرنامەی کارەبای تایبەت بەو ناوچانەی جۆزەی ٢٠ ئەمپێرییان هەیە، یەکە کارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە هێشتنەوە یان لابردنی ئەو سیستەمە، زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچانەی سلێمانی و هەڵەبجە داوایان کردووە کە سیستەمەکە بمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە ''دوابه‌دواى نووسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به راگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه جۆزه‌ى ٢٠ ئه‌مپێرییان هه‌یه و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاووڵاتییان به‌وه‌ى كه جۆزه‌كانیان لابردێت یان بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و ناوچانه و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه لابردینى جۆزه‌كان كارێكى قورسه و هاووڵاتییان پێیان باشه لانه‌برێت''.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوان پشتیوانى له داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له رابردوودا ئه‌و جۆزانه پارێزگارى باشى كرده‌وه له گۆڕهڕەكان (محەویلە) و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه كه یه‌كه كارگێڕییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى ٢٠ ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشەیە چاره‌سه‌ره بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕیته‌وه له‌و ناوچانه، هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه".