Övünç Kutlu
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٤ دۆلار و ٤٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ١٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٨٨ دابەزی و به ٤٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و ٦٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
لە کاتێکدا به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و داخوازی لەسەر نەوت، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخەکەی دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز هۆپكینس، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان ١٨ مليۆن کەسی تێپەڕاندووە و گیانلەدەستدان بەو پەتایە نزیکبووەتەوە لە ٧٠٠ هەزار.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٩٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٧٢ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت بمێنێته‌وه.