26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند كە تا ئێستا بڕی 16 ملیار دیناریان وەك پاڵپشتی دارایی بۆ كەرتی تەندروستیی خەرج كردووە.
ئێسحان عەبدولجەبار لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەردەوامن لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ دامەزراوەكانی تەندروستیی و ئاشكرای كردووە كە تا ئێستا بڕی 16 ملیار دیناریان وەك پاڵپشتی دارایی بۆ دامەزراوە تەندروستیییەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق خەرج كردووە.
روونشی كردووەتەوە كە ئەو بڕە پارەیە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان خەرج كراوە.
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار جەختی كردووەتەوە كە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی باشترین یارمەتی و پاڵپشتی دارایی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێشكەش بە دامەزراوە تەندروستییەكان لە بەغدا پارێزگاكانی دیكە بكەن.
ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 107 هەزار و 573 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش چوار هەزار و 284 كەس گیانیان لەدەستداوە و 73 هەزار و 317ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.