Ebru Şengül Cevrioğlu
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٦٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٧ دۆلار و ٧٨ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٥ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٧٣ بهرزبوونهوهی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٨ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٥ دۆلار و ٨٣ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٣٠ سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ١٩ سەنت بمێنێتەوە.