09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی لێداونێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئێران، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێکی بە ٦٥ دۆلار و ٥٩ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کرد، داوی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە بە بەکارهێنانی هێز وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران نادەنەوە.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە هێرشە مووشەكيیەكەى ئێران گوتی: "بە بەکارهێنانی هێز وەڵامی هێرشەکەی ئێران نادەینەوە، بەڵکو سزای توندتری ئابووری بەسەر تاران‌دا دەسەپێنیین".
بەهۆی ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کاتژمێر ٠٧:٠٥ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا بەڕێژەی ٠،٢١ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە ٦٥ دۆلار و ٥٩ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس بەڕێژەی ٠،٣٢ لەسەدا بەرزبووە و گەیشتە ٥٩ دۆلار و ٨٠ سەنت.
دوێنێ چوارشەممە سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی-دا، ژمارەیەک مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای ئه‌نبار كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیایدا جێگیرن.
دوای هێرشەکەش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند "با خەڵكى ئەمريكا خۆشبەخت و سوپاسگوزاربن کە هيچ سەربازێكى ئەمريكى لە هێرشەكەى دوێنێى ئێران‌دا زيانی بەرنەکەوتووە".