Heman Husseın Yaseen
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
دوای چەندین ساڵ لە جێگربوونی نرخی گۆڕینەوەی دراوە بیانییەکان لەبەرامبەر دیناری عێراقی-دا، ماوەی دوو رۆژە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار و یورۆ بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش سێشەممە نرخی دراوەکان لە شاری هەولێر بەم شێوەیەیە:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٢٣ هەزار دیناری عێراقی.
١٠٠ یورۆ بەرامبەرە بە ١٣٧ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی.
١٠٠ پاوەنی بەریتانی بەرامبەرە بە ١٦٠ هەزار دیناری عێراقی.
١٠٠ لیرەی تورکیی بەرامبەرە بە ٢٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی.
١٠٠ ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەرە بە نۆ هەزار دیناری عێراقی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار ١٨، ٢٣٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار ٢١، ٢٧٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار ٢٢، ٢٨٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقال زێڕ عەیار ٢٤، ٣٠٨ ھەزار دینارە.