Firdevs Yüksel
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٦٥ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٦٦ دۆلار و ٩٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٤ دۆلار و ٧٥ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٧ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٦٨ بەرزبووەتەوە و به ٦٥ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٣ دۆلار و ١٦ سەنت فرۆشرا.
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە کاریگەر بوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، لەبەرئەوەی نەوتی خاو بە دۆلار نرخەکەی دیاریی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا و نیگەرانییەکان لەبارەی هاتنەئارای رێوشوێنی نوێ و سنووردارکردنی گەشتکردن بەردەوام کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست دەکەن.
پسپۆڕان چاوەڕوانن لە ماوەیەکی کورت‌دا نرخی نەوت سەر بکەوێتەوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی نیگەرانیی سەبارەت بە داخوازی لەسەر نەوت لە سەرانسەری جیهاندا وا دەکات نرخەکەی روو لە دابەزین بێت.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٦ دۆلار و حەوت سەنت بۆ ٦٦ دۆلار و٣١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٥ دۆلار و ٨٣ سه‌نت بۆ ٦٥ دۆلار و ٥٩ سەنت بمێنێتەوە.