Betül Yürük
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە لە ١٤ی ئابەوە تا ئێستا لە کابولەوە ٢٨ هەزار کەسیان گواستووەتەوە و رێگایەکی دووریان لەبەردەمدایە کە پێویستە بیبڕن و رەنگە دواکەوتنیش روو بدات.
جۆ بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پرۆسەکانی گواستنەوە لە کابول کە لە کۆشکی سپی سازی کرد، باسی لەوە کرد کە کاری لە پێشینەیان گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکا بووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە رەوشی ئەمنیی لە کابول بەشێوەیەکی خێرا گۆڕاوە، لەبارەی ئەو رەخنانەشی ئاراستەی دەکرێن سەبارەت بە پرۆسەی گواستنەوە گوتی: ''وەک لە تەلەڤیزیۆن بینیتان بەبێ روودانی ناخۆشی، لەدەستدان و دڵگەرمیی جگە لە گواستنەوەی هێندە مرۆڤ هیچ رێگایەکی دیکە نییە''.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گوتیشی: ''لە ١٤ی ئابەوە تا ئێستا لە کابولەوە نزیکەی ٢٨ هەزار کەسمان گواستووەتەوە''.
جۆ بایدن هەروەها باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە مانگی تەمووزەوە گواستراونەتەوە، گەیشتووەتە نزیکەی ٣٣ هەزار کەس گوتی: ''رێگایەکی درێژمان لەبەردەمدایە و رەنگە زۆر شت وەک خۆی نەڕوات بەڕێوە''.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان وەک قەتەر، ئەڵمانیا، کوێت و ئیسپانیا رێککەوتن کراوە سەبارەت بە پرۆسەکانی گواستنەوە و ئەو ئەفغانستانیانەی گواستراونەتەوە براون بۆ بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانەدا و دوای تەواوکردنی رێکارە ئەمنییەکان رەوانەی ئەمریکا دەکرێن.
گوتیشی: ''دەزانین کە تیرۆریستان ئەو دۆخە دەقۆزنەوە و سەربازانی ئەمریکا و ئەفغانستانیە بێ تاوانەکان دەکەنە ئامانج. ئومێدەوارین تا ٣١ی ئاب پرۆسەکانی گواستنەوە تەواو ببێت''.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو کە هەرکات بە پێویست زانرا پشتیوانی دەکەن لە سەپاندنی سزا بەسەر تاڵیباندا.