Zeynep Beyza Kılıç
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٩٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٦ دۆلار و ٩٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٠٩ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٨:٥٦، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا ٠،٢٢ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٥ دۆلار و ٩٢ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧١ دۆلار ١٤ سەنت فرۆشرا.
دابەزینی رێژەی سووی قەرزی دەرخستەی بانکی ناوەندیی چین بۆ خوا ئاستی چاوەڕوانکراو، رۆڵی هەبوو لە دابەزینی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکان لەوەی کە بانکە ناوەندییەکان بڕیاری زیادکردنی رێژەی سوو دەدەن، دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی هاتنەوەخۆی ئابووری، ئەمەیش نیگەرانی ئەوەی لێ دەکەوێتەوە لەوانەیە داواکاری لەسەر نەوت کەم بکات.
هەروەها هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران لە ٢٠٢٣ کە وێڕای سزاکانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و ئامادەکارییەکانی رووسیا بۆ زیاتر هەناردەکردنی دیزێڵ و رۆنی گاز لە رێگای دەریاوە، بە کەمکردنەوەی داواکاری لەسەر نەوت، رۆڵیان هەیە لە دابەزینی نرخی نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٠١ سەنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٠٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٨٧ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٨٣ سەنت بمێنێتەوە.