Ebru Şengül Cevrioğlu
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٨٢ دۆلار و پینج سەنت و رۆژەکەی بە ٨١ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواو کرد.. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٧، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ١،٢ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٠ دۆلار و ٥٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٦ دۆلار ٨٩ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی رێژەی سوو، زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئابووریی جیهانیی و خواست لەسەر سووتەمەنی کاریگەریی سەرەکییان هەبوو لە دابەزینی نرخەکاندا.
هەفتەی رابردوو لە ئەمریکا بەهۆی کەمبوونەوەی خواستەوە بە بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر، نرخی بەنزین بە رێژەی زیاتر لە سەدا پێنج دابەزینی بەخۆیەوە.
هەروەها پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوو لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئەورووپا لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئایاردا، فشاری خستە سەر نرخەکان.
پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا بانکی ناوەندیی ئەمریکا، رێژەی سوو ٢٥ خاڵ زیاد دەکات.
بەهەمان شێوە مانگی داهاتوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بانکی ناوەندیی ئەورووپا، رێژەی سوو ٢٥ خاڵ بەرز دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، داتاکان سەبارەت بە ئاسۆی خواستی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی جیهانە، پشتگیری لە نرخەکان دەکەن. بەپێی پێشبینییەکان چین لە مانگی ئاداردا لە هەناردەکردنی نەوتدا قەبارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.
پێشبینی دەکرێت بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم نەوت لەلایەن نۆ وڵاتی ئەندام لە گرووپی ئۆپیک پڵەس کە لە مانگی ئایارەوە جێبەجێ دەکرێت لە شەش مانگی دووەمی ساڵدا پشتگیری لە نرخەکان بکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٥٥ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٦٨ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٣٤ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٢٦ سەنت بمێنێتەوە.