Ebru Şengül Cevrioğlu
31 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هه‌ینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٩١ دۆلار و ٧٠ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٨ دۆلار و ٥٢ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٢ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ١،١ به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٩ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٧ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته ٩١ دۆلار و ٧٠ سه‌نت ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخی نه‌وت بوو كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا تۆمار بكرێت، نیگه‌رانییه‌كان له كه‌مبوونی خستنه‌ڕوو به‌هۆی به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆڵی هه‌بوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیندا تۆماس گرینفیهڵد به‌ڵێنی داوه له دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی ره‌وشی ئۆكراینا كه سبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت گوشاری توند بخرێته سه‌ر رووسیا.
ناڕوونی له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی دووی شوباتی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی ئاداردا له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك پڵه‌س له به‌رامبه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی داواكاری و خستنه‌ڕوو له‌سه‌ر نه‌وت، كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن گرووپی ئۆپیك پڵه‌س له مانگی ئاداریشدا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌و سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كه‌می خستنه‌ڕووی نه‌وت له به‌رامبه‌ر زۆربوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٥٧ سەنت بۆ ٨٩ دۆلار و ٦٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٩ دۆلار و ٤٠ سەنت بۆ ٨٩ دۆلار و ٣٠ سەنت بمێنێتەوە.