Ebru Şengül Cevrioğlu
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٠٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٤٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٨ دۆلار و ٧٤ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢١ەوە، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٨٨ دۆلار و ٠٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٦ دۆلار و ٦٤ سەنت فرۆشرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له ٢٠١٤ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار نرخی نه‌وت گه‌یشته ٩٠ دۆلار و دوای ئه‌وه‌ی سیستەمی یەدەگی فیدراڵیی "Federal Reserve System" ئاماژه‌ی به‌وه دا "به‌م نزیكانه" سو‌و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا زیاد ده‌كرێت، نرخی نه‌وت به دابه‌زین ده‌ستی پێ كرد، زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی خستنەڕوو بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان لە خۆرهەڵاتی ئەورووپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نیگه‌رانییه‌كان له كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست و خستنه‌ڕوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه و نه‌گه‌یشتنه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه ئامانجی گرووپی ئۆپیك پڵەس كه له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت (ئۆپیك) و وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه پێك هێندراوه، نیگه‌رانییه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كێشه‌ی كه‌می خستنەڕوو و مه‌ترسییه جیۆسیاسییه‌كان پشتیوانی له مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن به به‌رزی.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٨ دۆلار و ٢٣ سەنت بۆ ٨٨ دۆلار و ٣٨ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٧ دۆلار و ٩٢ سەنت بۆ ٨٧ دۆلار و ٦٧ سەنت بمێنێتەوە.