Emre Gürkan Abay
07 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
داهاتی رووسیا لە نەوتی هەناردەکراو لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە بەراورد بە ساڵی پێشتر سەدا ٥١،٨ زیادی کرد و گەیشتووەتە ١١٠ ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی خزمەتگوزاری گومرکیی فیدراڵیی رووسیا، قەبارەی نەوتی هەناردەکراو لە ساڵی رابردوودا، بەراورد بە ٢٠٢٠ سەدا ٣،٨ کەمی کردووە و دابەزی بوو بۆ ٢٣٠ ملیۆن تۆن.
لەو قۆناغەدا، سەرەڕای دابەزینی بڕەکە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ، داهاتی رووسیا لە نەوتی هەناردەکراو لەسەدا ٥١،٨ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١١٠ ملیار دۆلار.
هەناردەکردنی نەوت و غازی سروشتیی نزیکەی سەدا ٤٠ی بوودجەی فیدراڵیی رووسیا پێکدەهێنێت.