Heman Hussein Yaseen
25 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2025
هەولێر - AA
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە داھاتی نانەوتی ھەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە داھاتی نانەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥ کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز لەلایەن حکوومەتی عێڕاقەوە بنێردرێت