Fakhradin Ibrahim Mohammad
27 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2025
هەولێر -AA
هەنارەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق کە لە ئاداری ٢٠٢٣ وەستابوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە ڕێگەی بۆڕی جەیهانەوە دەستی پێکردەوە.
لەسەر بنەمای بڕیارێکی دادگای پاریس کە لە ئاداری ٢٠٢٣ دەرکرابوو، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕاگیرابوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق، محەمەد شیاع سوودانی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ڕایگەیاندبوو.
سوودانی ئەو بابەتەی بە "ڕێککەوتنێکی مێژوویی" ناو هێنابوو.
بەو پێیە، نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆڕی عێراق- تورکیاوە ھەناردەی دەرەوەی دەکرێت.