Heman Hussein Yaseen
18 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2026
هەولێر - AA
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دەست بە هەناردەكردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا.
وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە کە لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییەی كە ڕووبەرووی وڵات بووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی "سارالو" بۆ گواستنەوەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ وێستگەی پێشخاپوور کرد، تا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهان لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.