Abdullah Çelik,Muhammed Ali Kamal
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
بینگۆل- AA
له پارێزگای بینگۆل ئه‌و هه‌نگانه‌ی كه پورهكان جێده‌هێڵن و له‌نێو قه‌دی دره‌خته‌كان و نێوان تاشهبهردهكاندا لانه‌ی نوێ بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، هه‌نگوینه‌كه‌یان له‌لایه‌ن "راوچییانی هه‌نگوین"ه‌وه ده‌رده‌هێنرێت دوای ئه‌وه‌ی كه له قه‌راغی ئاوه‌كانه‌وه شوێنیان ده‌كه‌ون تا ده‌گه‌ن به لانه‌كانیان.
"راوچییانی هه‌نگوین" له گوندی ئوچگول سه‌ربه قەزای گه‌نج له سنووری پارێزگای بینگۆل و ئاوایی گوزهلجه سه‌ربه گوندی كالهدیب له قەزای خانی لە سنووری پارێزگای دیاربه‌كر، له‌گه‌ڵ فێنك بوونی كه‌شوهه‌وادا، ده‌ست به راوی هه‌نگوین ده‌كه‌ن.
"راوچییانی هه‌نگ" له ده‌ورووبه‌ری چه‌مه‌كاندا خۆیان بۆ هه‌نگه‌كان ده‌نێنه‌وه و ده‌ست به چاودێرییكردنیان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا ئه‌و دره‌خت و تاشه به‌ردانه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن كه هه‌نگه‌كان لانه‌یان تیادا كردووە. راوچییان دواتر ئه‌و لانانه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، كاتێك كه وه‌رزی بڕینی هه‌نگوین دێت، ده‌چنه ناوچه‌كه و ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كه هه‌نگه‌كان به‌رهه‌میان هێناوه، كۆده‌كه‌نه‌وه.
كاتی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌نگه‌كان پێوه‌یان نه‌ده‌ن، راوچییه‌كان ده‌می لانه‌ی هه‌نگه‌كان به گه‌ڵا ده‌گرن و دواتر به هه‌ستیاریی و بێ ئه‌وه‌ی زیان به شانه‌كان و هه‌نگه‌كان بگه‌یه‌نن، داره‌كه داده‌تاشن و هه‌نگوینه‌كه ده‌رده‌هێنن، ههنگهكانیش ده‌كه‌نه نێو پورهكان و ده‌یانبه‌ن.
- "شیرین‌ترین كاری جیهان"

"راوچی هه‌نگوین"، مه‌همه‌ت یهلهچ كه له ئاوایی گوزهلجه ده‌ژی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد کە له‌ڕێگه‌ی كاركردن له پرۆژه‌كانی بیناسازییدا هه‌وڵ ده‌دات بژێویی خێزانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌و كاتانهشیدا كه ده‌ستی به‌تاڵه، هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی "راوكردنی هه‌نگوین"ه‌وه، خولیاكانی به‌دی بهێنێت.
مه‌همه‌ت یهلهچ باسی له‌وه كرد به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا كه كارناكه‌ن له دارستانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌دوای ههنگهكاندا ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه لانه‌كانیان و هه‌ندێك جار ئه‌م كارانه چه‌ندین هه‌فته ده‌خایه‌نێت و گوتی: "ئه‌م كاره قورسه، به‌ڵام پڕچێژه و له‌م وه‌رزه‌دا كه كه‌شوهه‌وا فێنكه، بێ ئه‌وه‌ی زیان به هه‌نگه‌كان و دارستانه‌كانمان بگه‌یه‌نین، دره‌خته‌كان ده‌تاشین، ههنگوینهكهمان ده‌رده‌هێنین و هه‌نگه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌یانبه‌ین و له پوره‌كانیان ده‌نێین. به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به هه‌ڵكۆڵینی داره‌كه بكه‌ین، ده‌روازه‌ی لانهكه داده‌خه‌ین، بۆ ئهوەیش كه هه‌نگه‌كان هێرش نه‌هێنن و هێمن ببنه‌وه، كه‌مێك دووكه‌ڵ ده‌كه‌ین به‌نێو لانهكهدا. كه هه‌نگه‌كان ئارام بوونه‌وه، هه‌نگوینه‌كه ده‌رده‌هێنین. هه‌ندێك جار هه‌نگه‌كان پێوه‌مان ناده‌ن و ئارامن، به‌ڵام هه‌ندێك جاری دیكه چه‌ندیش رێكار بگرینه‌به‌ر، دیسان هه‌ر پێوه‌مان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌رچی قورسه، به‌ڵام جوانترین و شیرین‌ترین راوه له جیهاندا".
- هه‌نگوینی سروشتیی و بێ فێڵ

مه‌همه‌ت یهلهچ باسی له‌وەیش كرد تا ئێستا به لایه‌نی زۆره‌وه ٢٠ كیلۆگرام هه‌نگوینی له‌و دره‌ختانه ده‌رهێناوه كه ده‌ستنیشانی كردوون و هه‌ندێك جاریش دره‌خته‌كان هه‌نگوینیان تیادا نییه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئهوەیش کە یەک كیلۆگرامی هه‌نگوینه‌كه كه دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر ده‌ریده‌هێنن، به ٥٠٠ لیره (نزیكه‌ی ٧٠ دۆلار) ده‌فرۆشن.
- كڕیاری ئاماده هه‌یه
"راوچی هه‌نگوین"، لوتف‌و كاراباجاك كه دانیشتووی گوندی ئوچگول سه‌ربه قەزای گه‌نج-ه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌ی ١٠ ساڵه به‌دوای هه‌نگوینی كێوییدا ده‌گه‌ڕێت.
لوتف‌و كاراباجاك باسی له‌وه كرد ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ئه‌وان ده‌یدۆزنه‌وه سروشتی و بێ فێڵه و كڕیاریشی به‌ر له دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه ئاماده‌یه.

كاراباجاك ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ر له به‌هاره‌وه ده‌ست به گه‌ڕان به‌دوای لانه‌ی ئه‌و هه‌نگانه ده‌كه‌ن كه پورهكان جێده‌هێڵن و گوتی: "هه‌نگی قاچاخ دێنه سه‌ر ئاوه‌كان بۆ ئاو خواردنه‌وه. ئێمه‌ش به‌شوێن ههنگهكاندا ده‌چین. هه‌ندێك جار زوو لانه‌كانیان ده‌دۆزینه‌وه و هه‌ندێك جاریش چه‌ندین رۆژی پێده‌چێت".
لای خۆیه‌وه ڤه‌یسی كه‌له‌ش، باسی له‌وه كرد له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن، ئه‌و دره‌ختانه‌ی كه رزیون پاك ده‌كه‌نه‌وه و ژیان به به‌ری دارستانه‌كه‌دا ده‌كه‌نه‌وه و رێگه له له‌ناوچوونی هه‌نگه‌كان ده‌گرن له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌یانخه‌نه‌وه نێو پورهكان.