Emre Gürkan Abay
18 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2023
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئاماژەدان بەوەی وێڕای گەمارۆکانی ساڵی رابردوو بۆ سەر وڵاتەکەی بە بەهای ٤١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان هەناردە کردووە، رایگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەمساڵ دەوروبەری ٥٥-٦٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردە بکەین".
پوتین لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە دا کە ساڵی رابردوو لە رەنێوهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵیدا ژمارەی پێوانەیییان تۆمار کردووە و گوتی: "لە ٢٠٢٢ بە تێکڕایی ١٥٨ ملیۆن تۆن دانەوێڵە رەنێو هێندراوە. ئەمەیش لە مێژووی نوێی ئێمەدا یەکەمجارە بگەین بەو ئاستە".
پوتین سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە وێڕای گەمارۆکانی سەر رووسیا بەردەوامن لە هەناردەکردنی دانەوێڵە، گوتی: "وێڕای بەربەستەکانی بەردەم بازرگانیی دەرەکی رووسیا ساڵی رابردوو توانی بە بەهای ٤١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بەروبوومی کشتوکاڵی هەناردە بکات. چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەمساڵ دەوروبەری ٥٥-٦٠ ملیۆن تۆن دانەوێڵە هەناردە بکەین".
رووسیا کە نزیکەی پشکی لەسەدا ١٩ی بازاڕی دانەوێڵەی جیهانی بەر دەکەوێت، گەورەترین هەناردەکاری دانەوێڵەیە لە جیهان.