Dmitri Chirciu
18 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2023
مۆسکۆ - AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو پرۆسەی مەشق و راهێنانی سەربازانی گرێبەستی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، شۆیگو سەردانی مەیدانیی مەشق و راهێنانی ناوچەی سەربازیی رۆژئاوای رووسیای کردووە.
فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، ئۆلیگ سالیوکۆڤ زانیاری بە شۆیگو داوە سەبارەت بە مەشق و راهێنانی سەربازانی گرێبەستی کە دەست بە ئەرکی سەربازیی دەکەن.
سەربازەکان دوای ئەوەی مەشق و راهێنانەکانیان تەواو دەکەن، رەوانەی ناوەندی یەکە سەربازییەکانی رووسیا دەکرێن.