Zana Natık Kerem
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت بووە کە کۆی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلار.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٥ ملیۆن و ٨٦٠ ھەزار و ١٤٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٢ ھەزار و ٦٨٥ بەرمیل.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٧٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٧ دۆلار و ٣٣ سەنت فرۆشراوە.