Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ١٠٤ ملیۆن و ٨٣١ ھەزار و ١٢٠ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، نۆ ملیار و ٢٥٨ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ١٠٤ ملیۆن و ٨٣١ ھەزار و ١٢٠ بەرمیل بووە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، نۆ ملیار و ٢٥٨ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٢٠ ملیۆن و ٧٠ ھەزار و ٤٢٧ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٤١٧ ھەزار و ٨٩٣ بەرمیل.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٨٨ دۆلار و ٣١ سەنت فرۆشراوە.