Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت رایگەیاند کە گەندەڵی گەورەترین ئاڵنگارییە بۆ عێراق، چونکە دژبە پێشکەوتن و پەرەپێدانی ئەو وڵاتە وەستاوە.
جێنین ھێنیس پلاسخارت لە گوتەیەکدا کە لە میانی دیداری ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە مێری ٢٠٢٢ لە ھەولێر لەژێر ناوی "عێراق بۆ ھەمووانە" پێشکەشی کرد ئاماژەی بەوەدا کە گەندەڵییەکی گەورە لە عێراقدا ھەیە.
راشیگەیاند کە ئێستا گەندەڵی بووەتە گەورەترین ئاڵنگاریی بۆ عێراق و گوتی: "گەندەڵی دژبە پێشکەوتن و پەرەپێدان لە عێراق وەستاوە".
گوتیشی: "ئێمە پێشنياز و راوێژ پێشکەش بە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەین، ھەروەھا نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لە بەھێزبوونی پەیوەندیییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر دەکات".