Bahattin Gönültaş
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
به‌رلین – AA
فۆلکسڤاگن "VW" كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل وێڕای جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له چین، قازانجی به‌ر له جۆره تایبه‌تییه‌كانی قۆناغی كانوونی دووه‌م-ئادار له‌سه‌دا ٧٧ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یورۆ.
گرووپی فۆلکسڤاگن كه بڕانده‌كانی Audi, Bugatti, Seat, Skoda و Porscheیش له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌نجامه به‌رایییه دارایییه‌كانی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی راگه‌یاند.
قازانجی به‌ر له جۆره تایبه‌تییه‌كانی قۆناغی كانوونی دووه‌م-ئاداری ساڵی رابردووی فۆلکسڤاگن چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كه كێشه بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی دروست بووه و توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له چین به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانی راگرتووه، كه‌چی له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، قازانجی به‌ر له جۆره تایبه‌تییه‌كانی قۆناغی كانوونی دووه‌م-ئادار له‌سه‌دا ٧٧ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یورۆ.
هه‌روه‌ها راده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله‌كان له چاره‌كی یه‌كه‌مدا به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢١،٩ كه‌می كردووه و داكشاوه بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٩٠٠.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا راده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌سه‌دا ٦٥ زیادی كردووه و بووه‌ته ٩٩ هه‌زار و ١٠٠. ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج فرۆشتنی ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كانی له چین له سه‌دا ٣٦٥،٥ زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٢٨ هه‌زار و ٨٠٠.
فۆلکسڤاگن ئه‌نجامه پڕ ورده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له چواری ئایاری داهاتوودا بڵاو ده‌كاته‌وه.