Murat Birinci
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
ئیستانبوڵ – AA
بانكی ناوه‌ندیی توركیا نرخی سووی لەسەر کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوه یه‌ك هه‌فته، بە لەسەدا ١٤هێشتەوە.
بانكی ناوه‌ندیی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی سیاسه‌تی سو‌و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی سووی لەسەر کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوه یه‌ك هه‌فته بە لەسەدا ١٤هێشتووەتەوە.
بانكی ناوه‌ندیی توركیا ئاماژەی بەوە داوە، مه‌ترسییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان كه كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامن و مه‌ترسییه‌كان كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كه‌نه سه‌ر چالاكییه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچهیییهكان به‌رده‌وامن و ئه‌وانه‌یش ده‌بنه هۆی زیادبوونی نادیارییهكان.
بانكی ناوه‌ندیی توركیا راشیگەیاندووە "پرۆسه‌ی چاوخشاندنه‌وه به‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی به‌رفراوان به‌مه‌به‌ستی هاندانی بهلیرهكردنێكی به‌هێز و به‌رده‌وام له كایه سیاسییەكان به‌رده‌وامه".