Gökhan Balcı
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئه‌دیرنه - AA
ئه‌و كرێكارانه‌ی به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆره‌وه له شارۆچكه‌ی مه‌ریچ سەربە پارێزگای ئهدیرنە، رەژوو له داری به‌ڕوو به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌و رێگایه‌وه بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
كرێكاران سه‌رله‌به‌یانی زوو روو ده‌كه‌نه دارستان بۆ بڕین و پارچه‌كردنی دار و دوای باركردنی پارچه داره‌كان له تراكتۆر، ده‌یانبه‌نه كوره.
كرێكاران به‌پێی درێژییان پارچه داره‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه و به‌شێوه‌ی نیمچه هه‌ڕه‌م ریزیان ده‌كه‌ن و به كا و خۆڵ دایانده‌پۆشن و ده‌یانخه‌نه ناو ئه‌و شوێنه‌ی ناویان لێ ناوه 'كوره'.
ئه‌و پارچه داره بچووكانه‌ی بۆ ئه‌وه داندراون بكرێنه پۆلوو، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراو ده‌سوتێندرێن دوای ١٠ بۆ ١٥ رۆژ له ناوه‌وه ده‌سوتێن و ده‌بنه رەژوو.
دوای به‌رهه‌مهێنانیان كرێكاران یه‌ك فه‌رده رەژوو، به نزیكه‌ی ١٥٠ لیره‌ی توركی ده‌فرۆشن.
جه‌عفه‌ر ئۆزیڵماز یه‌كێكه له‌و كرێكارانه‌ی له دیاربه‌كره‌وه هاتووه‌ته ئه‌دیرنه بۆ ئه‌م كاره بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "كارێكی زه‌حمه‌ته. داره‌كان ده‌بڕین و ده‌یانده‌ینه به‌ر ئاگر له هه‌ر كوره‌یه‌ك نزیكه‌ی ٢٢ تۆن رەژوو به‌رهه‌م ده‌هێنین. ئه‌م كاره زۆر ماندووكه‌ره وه‌ك ئه‌وه نییه له ده‌ره‌وه بۆی بڕوانی. سه‌ره‌تا من كه رەژووم ده‌كڕی ده‌مگوت زۆر گرانبه‌هایه، به‌ڵام وا نییه. دوای ئه‌وه‌ی شێوه‌ی بهرههمهێنانینم بینی تێگه‌یشتم كه گرانبه‌ها نییه".
شه‌ریف ڤوروجو-یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌م كاره، به‌ڵام ئه‌و رەژووەی به‌رهه‌می ده‌هێنن به نرخی دڵخوازی خۆیان نافرۆشرێت.