Cüneyt Çelik,İsmail Kaplan
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
قه‌رس – AA
به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و سه‌رماوسۆڵ و به‌فربارینه‌ی قه‌رسی گرتووه‌ته‌وه تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وامن له تواندنه‌وه‌ی شه‌خته و زوقمی سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاووڵاتییانیش به‌فری سه‌ربانه‌كانیان راده‌ماڵن.
ئه‌و به‌فربارینه‌ی له به‌یانییه‌وه به شێوه‌ی ناوبڕ ده‌بارێ، به‌رده‌وامه له دابارین.
تیمه‌كانی شاره‌وانیش به‌رده‌وامن له تواندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌خته و زوقمه‌ی به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه دروست بوون.
هاووڵاتییان له گوندی باڵكڵی له قه‌زای ساریقامیش به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ربان و ده‌وروبه‌ری خانووه‌كانیان راماڵی.
ئه‌و منداڵانه‌یش كه دڵیان به بارینی به‌فر خۆشه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كاندا له‌سه‌ر به‌فر یارییان كرد.
سپیپۆشینی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی قه‌رس دیمه‌نێكی جوانتری به ناوچه‌كه به‌خشیوه.