Ebru Şengül Cevrioğlu
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئیزمیر- AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت، تا ٤٠ دۆلار و ٤٣ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و ٥٦ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:١١ی ئەمڕۆ نرخەکەی بەڕێژەی سەدا ١،١٣ دابەزی و بووە ٤١ دۆلار و نۆ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٣٨ دۆلار و ٩٢ سەنت فرۆشرا.
هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە کە وای کردووە خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە.
ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکانی نەوتی خاو لەو وڵاتە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات، بەڵام ٨٣١ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە ناڕوونی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ئەمریکا، هێندەی دیکە کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ دروست کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە چارەنووسی پاکێجی پشتیوانیکردنی قۆناغی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا تا ئێستا نادیارە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.