Zana Natık Kerem
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
حكوومەتی عێراق بۆ كۆچی دوایی میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمڕۆ چوارشەممەی بە رۆژی ماتەمینی گشتیی لەسەرتاسەری عێراق راگەیاند.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە بۆ كۆچی دوایی سەباح ئەحمەد جابر سەباح عێراق هاوخەمە لەگەڵ حكوومەت و گەلی كوێتی برادا.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە بۆ كۆچی دوایی میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح بڕیاردرا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوول لە سەرتاسەری عێراقدا رۆژ ماتەمینی گشتیی بێت.
حكوومەتی عێراق لە راگەیەندراوەكەدا، ئەوەیشی خستووەتەڕووكە راگەیاندنی ماتەمین، وەفایەكە بۆ كۆچكردوو لە بەرامبەر هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە عێراق و پرسەكانی دادپەروەریی و هەوڵەكانی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.