Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Zana Natık Kerem
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ ــ AA
وێڕای فشارەکان بەھۆی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەندێک لە وڵاتان، بەڵام نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٧٢ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەئێستادا بازاڕەکانی وزە لە جیھان، ترسی ئەوەیان ھەیە کە ئەگەری ھەیە بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کار و چالاکییەکان لە ھەندێک لە سێکتەرە گرنگەکان لە جیھان سنووردرا بکرێت کە ئەوەیش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سەرچاوەکانی وزە.
لە کاتژمێر ٠٦:٣١ یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٠٥ لەسەدا بەرزبوونەوە تۆمارکردووە و ھەر بەرمیلێکی بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ١،٣٤ لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٥٣ سەنت.
ھەروەھا لەئێستادا بازاڕەکانی وزە لە جیھان، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، داتاکان لەبارەی نەوتی خاوی عەمبارکراو بڵاوبکاتەوە.