Heman Hussein Yaseen
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
بە بەشداری ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاجیاکان، پێشانگای بازرگانیی ئێرانی کرایەوە.
لە رێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان، کەمال موسیلم و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی و پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجیدی و سەرکۆنسوڵی ئێران لە ھەولێر، نەسروڵڵا رەشنوودی پێشانگای بازرگانیی ئێرانی کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا، ١٣٠ کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاجیاکاندا بەشدارن و تیایدا کەلوپەل و کەرەستەکانیان نمایش دەکەن بە مەبەستی ساخکردنەوە و ئاڵوگۆڕی پەرەپێدانی بازرگانیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.
پێشانگاکە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت کە لە میانیدا، ھاووڵاتییان و خاوەنکاران سەردانی بەشە جیاجیاکانی دەکەن.